ڕوانگە ـ دوای ئەوەی ژمارەیەک لە مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە بەرپرسانی یەکێتی بەنیازبون سەردانی دەباشان بکەن، لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیردەکرێن. ئاری عەزەدین ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەنیازبوین لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و قەزای کۆیە بۆگەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیمان لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بچینە دەباشان، بەداخەوە لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە لەگەڵ دو هاوپیشەی دیکەمدا دەستگیرکراین. وتیشی: کاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی تاوەکو نزیکە کاتژمێر دونیوی دوانیوەڕۆ لە لایەن ئاسایشەوە لە کەلار دەست بەسەرکراین و پاشان ئازاد کراین. ئاری عەزەدین ڕونیشی کردووە: هێزەکانی ئاسایش پێیان وتین لە ئێستادا بارودۆخی ئەمنی نالەبارە و تەنها هۆکاری دەستگیرکردنتان بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنییە