ڕوانگە - عومەر مامە كوردە، ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیركردنی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئازادكرا.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری عومەر مامە كوردە، لە راگەیەندراوێكدا ئازادكردنی عومەر مامە کوردەی پشتڕاستكردەوە.

پێشتر ئەو پارێزەرە، بڵاوی کردەوە، لەسەر کەیسی عومەر مامە کوردە بانگهێشتی یونامی کراون، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، یونامی ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتی لە کەیسەکە دووپات کردەوە و لە داهاتوودا کاری هاوبەشیان دەبێت لەسەر کەیسەکە  ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە عومەر مامە کوردە ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و پێشتر پارێزەرەکەی باسی لەوە کرد، هێزە ئەمنییەکان بەڵگەکانی بە ناتەواوی دەبەنە بەردەم دادگا تاوەکو ئازاد نەکرێت.

دەستگیرکردنی عومەر مامە کوردە دوای ئەوە هات کە لە یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان باسی لەوە کرد، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیان بردوە و دابەشی ناکەن.