ڕوانگە ـ بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقەوە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠٠٣، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت.