ڕوانگە ـ وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا دەڵێت، “کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەیان لە تاران وەکو رێکارێکی خۆپارێزی، رۆژی یەکشەممە دادەخرێت.”

کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر راگەیاند، “بەشێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانمان لە هەرێمی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ کاروباری گشتی، ئەم یەکشەممەیە وەکو رێکارێکی خۆپارێزی داخراون.”

هەر لەبارەی هۆکاری داخرانیان وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ئاماژەی بەوە کرد، “وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئەم بڕیارەی بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل داوە.”