ڕوانگە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 50 ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
نێچیرەڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەیادی 50 ساڵەی ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەوتاوانەی ڕژێمی ئەوسای عێراق، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ڕه‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا
هەر لەدرێژەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا:
ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه بۆ كار بۆ داهاتوويهكى باشتر بكه‌ين
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی، نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
ئه‌مڕۆ يادى خهمگينى (50) ساڵه‌ى شه‌هيدبوونى ده‌يان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیيانى سڤيلى قه‌ڵادزێ دهكهينهوه كه 24ـى نيسانى 1974 بوونه قوربانيى تاوانێكى ديكه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراق. دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين، به رێز و شكۆدارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه و ياديان به خێر.
شه‌هيدكردنى قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆ و خه‌ڵكى سڤيلى قه‌ڵادزێ له بۆردوومانێكى ترسنۆكى ئاسمانيدا، گوڕ و تينى زياترى به گيان و ئيراده‌ى به‌ره‌نگارى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆرى دا و گه‌لى كوردستان موكوڕتر له‌سه‌ر دۆز و داوا و مافه ره‌واكانى، درێژه‌ى به خه‌بات و تێكۆشان دا.
ئه‌م تاوانه و قوربانیيانى ئه‌و رۆژه‌ى زانكۆى سلێمانى له قه‌ڵادزێ و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕى ناوچه‌كه، ته‌نيا لاپه‌ڕه‌يه‌كى مێژووى خوێنين و به ئازارى گه‌لى كوردستانه كه ده‌بێ وانه‌ى لێ وه‌رگرين و به يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ييمان، بۆ هه‌ميشه رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه بگرين و به ئومێده‌وه بۆ كار بۆ داهاتوويهكى باشتر بكه‌ين.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شههيدانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/24