ڕوانگە - بەمەبەستی کردنەوەی هەژمارێکی بانکی لە ڕێگەی پرۆژەی "هەژماری من"ەوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی تایبەت ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەگشتیەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، هەڵەبجە ، سۆران ، زاخۆ ،ڕاپەڕین و گەرمیان، دەکات.
لەو نوسراوەدا، کە واژوی، ئالان حەمەسعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی لەسەرە داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەربەوەزارەت کراوە کە بەمە بەستی جێ بەجێکردنی پرۆژەی "هەژماری من" بۆ ئەوەی
خزمەتگوزاری ڕاکێشانی پارەی نەختینە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێت. پێتان ڕادەگەیەنین ئێستا پرۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەران و سوودمەندان لەو پروژەیە لە سنوری سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان به ردەوامە بۆ ئەومەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکی نەنجومەنی وەزیران، پێتان ڕادەگەیەنین لە پێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەکان و خێراکردنی پرۆسەکە پێویستەهەماهەنگی و کارئاسانی تەوو بۆ تیمی تایبەت بە پرۆژەکە بکرێت و گشت فەرمانبەران ڕێنوێنی بکرێن و پابەند بکرێن بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من بە مەبەستی ئەنجامدانی کاریپێویست.