ڕوانگە - وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستیکردووە بە وردبینی و دابینکردنی پارە بۆ مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار، هاوکات ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی لە بانکەکانی (ڕافیدەین و ڕەشید) لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بەوەکردووە، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێنەوە کە دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان بنکەکانی ATM لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بکەن، بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان