ڕوانگە - وەزیرى نەوتى عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆرمۆر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێت ئەوان بیپارێزن، رایگەیاند، نیەتێکی باش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت هەیە و دوو لیژنەمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان پێکهێناوە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024، رایگەیاند، نیەتێکی باش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت هەیە، دوو لیژنەمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان پێکهێناوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەو دوو لیژنەیە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەین کە نوێنەرانى حکومەتى هەرێمی کوردستانیشى تێدایە.
حەیان عەبدولغەنی ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازى لە نرخى بەرهەمهێنان و هەناردەکردنى نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، هەیە کۆبوونەوەى لیژنەکانیش بۆ چارەسەرى ئەم پرسەیە.
گوتیشی، بۆ وەرگرتنى 100 ملیۆن پێ سێجا گازى رۆژانە، رێککەوتنەمان لەگەڵ دانەگاز هەیە.