ڕوانگه ـ لەمیانی دیدار و کۆبونەوەکان لە بەغدا، بێگەرد تاڵەبانی بەهاورێیەتی ستافی وەزارەت، بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون و بەروێەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و بەرێوەبەرانی فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری لە وەزارەت و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری ،بۆ مەبەستی لە نزیکەوە هەواڵپرسین سەردانی وەزیری پێشووی کشتوکاڵی عێراق بەڕێز(د.محمد کریم الخفاجی)یان کرد.
لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەی بەرهەم (غیلە)بۆ هەر دۆنمێک کرا، هەروەها باسی دۆخی ئاسایشی خۆراک و ئاوکرا لە هەرێم و عێراق بەگشتی.
هەرلە دیدارەکەدا الخفاجی سوپاسی رۆڵ و کاریگەری و تواناکانی ستافی وەزارەتیکرد، کە لەم کابینەیەدا بەشێوەیەکی زۆر بەرچاوو کارکراوە لەپێناو پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و رەخساندنی دەرفەتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری و پیشەسازی کشتوکاڵی و پاڵپشتی کردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان .