ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر سزای گیراوانی بادینان بە زووترین کات هەڵنەوەشێتەوە، کاریگەری نەرێنی و خەراپی زیاتر دەبێت و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسی هەرێمی کوردستانیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوەی مەترسیدارەوە.
کاروان گەزنەیی ڕایگەیاند کە میدیاکار، ڕۆژنامەنووس و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی، هۆکاری سەرەکی کۆمەڵگایەکی زیندوو و چالاکن و گەرەنتی بە دامەزراوەکردنی حکومەت دەدەن لە سەر ئاستی نوێگەری و کرانەوەیەکی ڕاستەقینە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لەبری پاساو هێنانەوە، هێشتا دەرفەت ماوە ئەم هەڵە مێژووییە ڕاست بکرێتەوە و چاککردنەوەی هەڵەکەش بکرێتە دەرفەتێک تا هیچ کەسێک بە بیانووی نالۆجیکی، ئازایەتی ئەوەی نەبێت کە دەست ببات بۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاکار و خەڵکانی بێتاوان ببات./.