ڕوانگە ـ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی کاتی جێبەجێ کردنی بڕگەی تایبەت بە دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕابگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی).
دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت ئەمەش بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی کە لە داهاتوودا چارەسەرکردنی قورس دەبێت.
دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

- كوردستان
- 724
May 07, 2024