ڕوانگە - بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی کۆمیسۆن نیگەرانی لای بەشێک لە هێز و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان دروست کردووە و، وتەبێژی هەوپەیمانی نیشتیمانیش، ڕایدەگەیەنێت:" دواخستنی هەڵبژاردنەکان زیان بە كۆی پرۆسەی سیاسی و هەژمونی گەلەكەمان و سەرجەم گەلی كوردستان دەگەیەنێت.

محەممەد غەزالی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" ئێمە وەک هاوپەیمانی نیشتیمانی، دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵین بۆ ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن و هەروەها دژی دواكەوتنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كوردستانین و لەگەڵ ئەوەداین لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن بكرێت.

وتیشی:" دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەک تەنیا زیان بە لایەنێک و دوو لایەن، بەڵكوو زیان بە كۆی پرۆسەی سیاسی و هەژمونی گەلەكەمان و سەرجەم گەلی كوردستان دەگەیەنێت.

محەممەد غەزالی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نیشتمانی، ئەوەشی خستەڕوو:" هاوپەیمانیی نیشتمانی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە و سوورە لەسەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت. بۆیە هیوادارین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرسی هەڵبژاردن بكرێت.