ڕوانگە - فەرمانگەی راگەیەناندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی ٥٨ی دەستووری عێراق، وەرزی سێیەمی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژدەکرێتەوە.
درێژکردنەوەی وادەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ کاری پێویست و پرۆژەی گرنگ دەبێت.
بەگوێرەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتار، هۆکاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و خشتەی بودجەی ساڵی 2024 دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان یەک جار دەتوانێت وەرزی یاسادانان درێژبکاتەوە.