ڕوانگە - ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران بە ''مێژوویی'' دەزانێت و دەڵێت: ''لە سەردانەکەدا قسەی باش کراوە و گەشبینییەک هەیە.''
مەلا بەختیار، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 09-05-2024 لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پلاتفۆرمی دابڕان گوتارێکی پێشکێشکرد و لەبارەی گەشەکردنی دیموکراسییەوە رایگەیاند: ''پەیوەندیی نێوان دیموکراسی و رۆشنگەری، ستراتیژە و تاکتیک نییە، پڕۆسەیەکی مێژوویی درێژخایەنە کە یان پێکەوە دێنە دی، یان هیچیان سەرناکەون.''
مەلا بەختیار گوتی، دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان تەنیا بە لایەنی دەسەڵات دەستەبەر ناکرێت: ''بەڵکو دەبێ هەموومان بانگەواز بکەین بۆ دیموکراسی، خەبات بکەین بۆ رۆشنگەری و کۆمەڵی مەدەنی، هەر بەوە دەتوانین سەنگەرەکانی خۆمان پتەوتر بکەین.''
ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران، گوتی: ''سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران، سەردانێکی مێژوویی بوو، بەستەڵەکەکانی تواندەوە و بەپێی ئاخاوتنەکان، لە رووی سیاسییەوە قسەی باش کراوە و گەشبینییەک هەیە.''
مەلا بەختیار دەڵێت، قسەیەکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرنجی راکێشاوە، کە گوتی، 'ئیرادەیەکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە تاران هەیە، ئەم قسەیەم زۆر بە جوانی وەرگرت و باشیشم لێکدایەوە، هۆکارەکەی کۆمەڵێک شتە.