ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراق وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ بارانبارین و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما رووبدات.
لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕوانگە گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكووریش نیمچە هەور دەبێت، و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسكەلە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و باشوور جێگیرە، و لە ناوچەی ناوەڕاست كەمێك كەم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری هەورە بروسكە لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكە و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەی باكور و هیچ گۆڕانی لەپلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نابێت.
دۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە و هیچ گۆڕانكارییەكیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری وڵات روونادات.
- عێراق
- 260
May 11, 2024