ڕوانگە - سهرۆك كۆماری عێراق رایگهیاند، گۆڕانی كهشوههوا ئاسایشی خۆراكی خستووهته مهترسیهوه، دهشڵێت، وشكهساڵی كاریگهری لهسهر ژیانی عێراقییهكان دروستكردووه.
ئهمڕۆ یهكشهممه 12ی ئایاری 2024، كۆنفرانسی وشكهساڵی و گۆڕانی كهشوههوا له ههولێر بهڕێوهدهچێت، لهتیف رهشید، سهرۆك كۆماری عێراق وتارێكی پێشكهشكرد و رایگهیاند، ئەم كۆنفرانسە لەكاتێكدایە گۆڕانكارییەكی گەورەی ژینگەیی لە عێراقدا روودەدات و كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ژیانی ئابوریی و كەرتی كشتوكاڵ و سامانی ئاو لە وڵاتەكەماندا دروستكردووە.
وتیشی، "ئاو گەورەترین سامانی سروشتییە بۆ ژیان و گەشەپێدان، گۆڕانكاریی ژینگە یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە ئێستا رووبەڕووی دەوڵەتانی جیهان بووەتەوە، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لەلایەك و زیادبوونی هۆكارەكانی خراپكردنی ژینگە لەلایەكی دیكەوە بوونەتە هۆی ئەوەی ژینگە تێكبچێت".
باسی لەوەشكرد، گۆڕانكارییە ژینگەییەكان كارێكی وایان كردووە ئاسایشی خۆراكیان خستووەتە مەترسییەوە، ئەوەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە زیادبوونی كێشەكانی وشكەساڵی و كەمبارانییە كە لەساڵانی رابردوودا روویداوە، هەروەها وڵاتانی دراوسێش بڕی ئاویان بۆ عێراق كەمكردووەتەوە، هەم لە كوردستان وهەم لە عێراقیش بەشێوەیەكی گشتی.
سەرۆك كۆماری عێراق لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا رایگەیاند، جگە لەوەش خراپی بەكارهێنانی سەرچاوەكانی ئاو، بەفیڕۆدانی ئەو سامانە، خراپی بەڕێوەبەردنی ئەو سەرچاوە و بەكارهێنانی شێوەی كۆن بۆ ئاودێری و كشتوكاڵ، كاریگەریەكی زۆریان لەسەر ئەو ژینگەیە داناوە كە تایدا دەژین، هاوكات بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی و زۆر بەكارهێنانی پەیینی كشتوكاڵ كە یەكێك لە بابەتە مەترسیدارەكان لە عێراقدا، بووەتە هۆی پیسبوونی ئاو و بەبیابانبوون.
لەتیف رەشید، ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەمەشەوە نەوەی داهاتوو رووبەڕووی كۆمەڵێك گیروگرفت دەبن و مەترسییەكی گەورە دروستدەكات، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە خراپی گۆڕانكاریی ژینگەیی كەمبكاتەوە، ئەوەش لە رێگای دروستكردنی چەندین بەنداو و گلدانەوەی ئاو بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان.