ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، پڕکردنەوەی سێ پۆستی بەتاڵ لە ڕێگەی هەلی چوونیەک بڵاودەکاتەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی دەکاتەوە، ئه‌و کەسانەی ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان/ 116، دایەنگەی خنجیل، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ 10 ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به C.V ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایەتی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی.

به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ پێویستە ڕەچاوی‌ ئەم خاڵانەی‌ بکرێت:

1-هەر کەسێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستە توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بێت، بۆ دایەنگەکانی خنجیل و چوارتا پێویستە لە ڕەگەزی مێ بێت.

2- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ، یاسا و ڕێنماییەکان هەبێت

3- شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە ل ەزمانی دایک زمانی تریش بزانێت.

4- هەر کەسێک ئارەزوومەندە پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە، ژیان و تواناییه‌كانیان به‌ C.V ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن .

https://socialsuli.com/Breaking.aspx?id=3304&MapID=4