ڕوانگە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، سبه‌ینێش ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان لە ناوچەکانی تر ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، لە ئەنجامی زیادبونی خێرایی با ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لە کەشدا.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرای با مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
 
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31
سلێمانى: 26
دهۆک  : 30
 زاخۆ  : 31
هەڵەبجە : 26
کەرکوک: 33
سۆران : 30
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان : 37