ڕوانگە - ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: رێككەوتن كراوە دەبێت هەرێم پەلەبكات لە تەواوكردنی رێوشوێنەكانی تەوتینكردن.
مستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی العهد رایگەیاند: تا ئێستا هیچ شتێكی نوسراو و فەرمیمان بۆ نەهاتووە بەڵام پێموایە كاریگەری سیاسی لە پرسی هەرێم هێشتا ئامادەیی هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە دواین كۆبونەوەدا بەدواداچونمان بۆ كردووە، كە بە ئامادەبونی وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و سەرۆكی دەستەی راوێژكاران بەڕێوەچوو رێككەوتن كراوە لەسەر دووخاڵ:
١- پێویستە مووچە تەوتین بكرێت هیچ پارەیەك نادرێت بە موچە بەبێ تەوتین كردن بۆیە پێویستە هەرێم پەلەبكات لە رێوشوێنەكانی تەوتیكردنی موچەی فەرمانبەران.
٢- پشكەكەی هەرێم حساب دەكرێت و ئەو بڕە پارەیەی لێدەبڕدرێت كە لە ساڵی (2023)دا بۆی رەوانەكراوە بەچەند بەشێك.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەقە یاساییەكان ئامادەییان هەیە و بڕیاردەدەن بەڵام كاریگەریە سیاسیەكان گەورەن و تەنانەت گەورەتریشین لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئەوە كێشەكەیە.