ڕوانگە ـ دەزگای ئاسایشی هەرێم،سێ تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی شاری سلێمانیان دەستگیرکردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەێنراوێکدا رایگەیاند، پاش ڕوودانی تەقەکردن لە شەوی 29ئایاری 2024 لە گەڕەکی ئاشتی شاری سلێمانی ، هێزەکانی دەزگای ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا ( سێ ) تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم،ئەوەشیان خستۆتەڕوو:"کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر.