ڕوانگە ـ ئەدهەم بارزانی کەسایەتی دیاری کوردستان و عێراق  پیرۆزبایی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرۆک و کادر و ئەندامان و لایەنگرانی ئهو حیزبە دەکات.

ئەدهەم بارزانی لەم پەیامەدا دەڵێت: لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکێتی هەیە. گرنگە یەکێتی هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی بڕیارداندا بێت لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.