ڕوانگە ـ بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان، ڕایدگەیەنێت:" کەمێک پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانیەوە ئاگر لە تانکەرێکی سوتەمەنیی بەردەبێت و بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداردەبێت و گرفت بۆ هاوتووچۆی شۆفێرانیش دروست دەبێت
لەو ڕاگەێنراوەدا ئەوەشخراوەتەڕوو:" ڕووداوەکە لەسەرووی فولکەی پەری دەریاو بەردەم بەنزینخانەکەدا بووە و تەنها شۆفێرەکە بریندارەو بەشێکی جەستەی سوتاوە.
هەر لەو ڕاگەێنراوەدا هاتووە:" تا ئەم ساتە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەدان و بۆیە
ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە لە ئێستادا ڕێگای تونێڵ داخراواو کاتژمێرێک تا دوو کاتژمێری دەوێ تا ڕێگاکە پاک دەکرێتەوەو بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە ئۆتۆمبێلی بچوک دەتوانن ڕێگای چیای بەرانان بەکار بهێنن . بارهەڵگرەکانیش وەستێنراون تا دوای کرانەوەی ڕێگاکە.