سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە میانەی بەشداریی لە کۆنفرانسی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزی و دەستوور ڕایگەیاند کە ئینتیمای حیزب و سیاسیمان بە پێوەر گرتووە، بۆیە تەبا نین و دادگەریش نەچەسپاوە.
عەلی باپیر وتی کە لە ئێستادا زیاتر پێویستمان بە تەبایی و یەکڕیزییە و دەستوور فاکتەرێکی گرنگە بۆ مسۆگەربوونی تەبایی.
ناوبراو وتی کە ئەگەر دەمانەوێت تەبا و یەکڕیز بین، دەبێت دادگەری بچەسپێنین، دادگەری بناغەیەکە کە هەموو شتە باشەکانی دیکەی لە سەر دەچەسپێت.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتی کە دادگەری بناغەیەکە دەبێت پێشتر بەستێنی بۆ خۆش بکەین و بیچەسپێنین، ئەو کاتە تەبایی دەچەسپێت و یەکڕیزی درووست دەبێت، کۆمەڵگەیەکی یەکڕیز و تەبا دەتوانن باشترین دەستوور بۆ خۆیان دابنێن./.