ڕوانگە - وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٧٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی و پێشبینی هاتنی گەشتیاری زیاتریش دەکەن.
ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی وتی، تاوەکو ئەم ساتە ٧٥ هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە و پێشبینی دەکەن تاوەکو چوارەم رۆژی جەژن رێژەکە بۆ سەروو ١٠٠ هەزار گەشتیار زیاد بکات.
باسی لەوەشکرد، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کردووە و لە زۆرینەی هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکاندا داشکاندن کراوە.
وتیشی، زۆرینەی گەشتیارەکان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون، هەم بەشێوەی خێزانی هەم بە گروپ.
لە رۆژانی جەژندا گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەش بەهۆی کەشوهەوا و سروشتی ناوچەکە کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق فێنکترە.