ڕوانگە - نهال شەمەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بارەی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە مەبەستى دیاریكردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان ڕایگەیاند، جوڵەیەكی سیاسی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییە سوننەكاندا هەیە، بە ئامانجی خێراكردنی ڕێكارەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان، بەجۆرێک لە ئێستادا دەستپێشخەرییەك بۆ یەكخستنی هەڵوێستی ماڵی سیاسی سوننە هەیە.
دەشڵێت، هەوڵ هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و ڕەنگە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو دانیشتنە ئەنجام بدرێت.
ڕۆژی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەكە لە محەمەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش ڕاستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.