ڕوانگە - بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە سەدان داری بەتەمەن لە سنووری قەزای ئامێدی سووتان.
ماوەی چوار رۆژە سوپای تورکیا بە چڕی دەوروبەری گوندەکانی گوهەرزێ و بڵاڤە لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکات
کارڤان گوهەرزی، دانیشتووی گوندی گوهەرزێ، بە پەرەگرافـی وت "بەهۆی بۆردومانی چەند ڕۆژی ڕابوردوو، زیانی زۆر بەر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە، ژمارەیەکی زۆر لە داری بەتەمەن سووتاون".
هەر جارێک کە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە ئاگر بەردەبێتە ناوچەکە، خەڵکی ناوچەکە بە هەرەوەزی دەیکوژێننەوە.
کارڤان گوهەرزی دەڵێت "بەهۆی سەختیی شاخەکان و نەبوونی ڕێگا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن بچنە ئەو شوێنانە، بۆیە خەڵکی ناوچەکە خۆیان لە ڕێگەی وەسیلەی سادەوە هەوڵی کۆنتروڵکردنی ئاگرەکە دەدەن"