ڕوانگە - حکومەتى عێراق دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستى بە دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى هێزەئەمنییەکان کرد، بەڵام لەهەرێم مووچەى مانگى پێنجییان پێنەدراوە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم دەڵێت، کێشەکە بەچارەسەرنەکراوى ماوەتەوە.
میدیاکانى نزیک لە یەکێتى لەزارى سەرچاوەیەکى ناو ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بڵاویانکردەوە، تا ئێستا کێشەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان چارەسەر نەکراوە، لیستى مووچەى مانگى شەشیش ئامادەکراوە و رەوانەى بەغداد دەکرێت.ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەکردووە، تائیستا مووچەى هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگى ئایار نەنێردراوە.
بڕیاربوو دوێنێ لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ئامادە بکرێت و ئەمڕۆ ڕەوانەی بەغدا بکرێت، بەڵام تائێستا لیستەکە نەنێردراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ  سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 340 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزراەتی دارایی  وەک مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان.