ڕوانگە ـ نەخشەی کەشناسی پێشبینیەکی ترسناکی بۆ کەش و هەوا و شەپۆلێکی گەرمای بەهێز لە کۆتاییەکانی مانگی تەمووز بۆ عێراق ئاشکرا کردووە، هاوکات کەشناسان هیوادارن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دیاریکراو ئەم پێشبینییانە بگۆڕدرێن.
پسپۆڕانی کەشناسی دەڵێن، ئاماژە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، عێراق ڕەنگە کاریگەری شەپۆلێکی گەرمای لەسەر بێت، کە لە هاوینی ئەمساڵدا "توندترین" گەرما بێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی نموونەی کەشوهەوای ئەمەریکا، لە کاتی کاریگەری شەپۆلی گەرمادا، ڕەنگە زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات بەرزترین پلەی گەرما لەژێر سێبەردا بگاتە 54 پلەی سیلیزی و لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا بگاتە 70 پلەی سیلیزی.
پێشبینی دەکرێت شەپۆلە گەرماکە لە کۆتایی سێیەکی مانگی تەمموزی داهاتوو دەست پێ بکات، بەڵام پسپۆڕان هیوادارن پێشبینییەکان بگۆڕدرێن.