ڕوانگە ـ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت".
نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" حكومەتی عێراق وەجبەی دووەم و سێیەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی ڕەوانە كردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان لە هەفتەی داهاتوودا پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.
وتیشی" تا ئێستا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و هیچ گرفت و ئاستەنگییەک دروستنەبووە".
لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەگشتی تا ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.