ڕوانگە ـ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی لەسەر بنەمای ئامادەبوونی خەڵک دامەزراوە و بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی و دڵسۆزی کۆماری ئیسلامی، ئامادەیی گەل پێویست و جەوهەرییە".
ئایەتوڵڵا سەید عه‌لی خامنەیی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ئەوەی دەنگیدا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیدا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند" هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه‌ی ئێرانی رۆژی چالاكی و وزه و خۆشحاڵییه، به دیاریكراوی ئه‌وكاته‌ی کە هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره كه چه‌ند ساڵی داهاتووی ئه‌م وڵاته به ده‌نگی خه‌ڵك دیاریده‌كرێت".
وتیشی" شتێكی دیكه هه‌یه كه هێنده‌ی ئه‌وه گرنگه ئه‌ویش به‌شداریكردنی زۆری ده‌نگده‌رانه كه ئەمەش پێویستییەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ کۆماری ئیسلامی، هەر بۆیە پێشنیار دەکەین هاوڵاتییانمان دەنگدان بە جددی وەربگرن و بەشداری ئەم تاقیکردنەوە سیاسییە گرنگە بکەن".
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند" هیچ هۆکارێک نادۆزمەوە بۆ ئەوەی گومان بکەم کە تۆ بڵێی هەندێک کەس دوودڵن، کارێکی ئاسانە و ئەنجامێکی گرنگی هەیە، بۆچی مرۆڤ هیچ کێشەیەکی نییە، نە هۆکار، نە کات، هیچ فشارێکی نییە بۆ ئەوەی کارێک بکات کە پارەی تێناچێت، بەڵام سوودی زۆری هەیە، بۆچی مرۆڤ دوودڵ بێت؟ دوودڵ مەبە بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵەی کە باسم کرد کە كۆماری ئیسلامی واتای ئه‌وه‌یه كه ده‌نگی خه‌ڵك كرۆكی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه و بەدەنگی خەڵکی دامەزراوە، وە بۆ سەلماندنی ڕاستی و ڕاستگۆیی سیستەمی کۆماری ئیسلامی، ئامادەبوونی خەڵک پێویست و واجبە".
ئایەتوڵڵا خامنەیی هیواشی خواست کە باشترین بژاردە بۆ وڵاتەکەی دیاری‌بکرێت و "ساڵانی داهاتووش ساڵانی باش بێت و خەڵک لە هەڵبژاردنی خۆیان ڕازی بن".