ڕوانگە - دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لە دروستبوونی کێشە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لە دروستبوونی کێشە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان، هەر ئەمڕۆ دۆخەکە ئاسایی دەبیتەوە.
دەشڵێت، بەهۆی پەستانی گازەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر ناچار بووین یەکە یەکە، یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکوژێنینەوە لە ئێستادا دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا کراوە و لە ماوەی دوو کاتژمێری داهاتوودا، دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی کێشە تەنیکییەکەی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، دوو هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە، ئەگەر کێشەکان لەلایەن تیمی دانەگازەوە زوو چارەسەر نەکرێن 70%ی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکوژێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، 30ی تشرینی دووەمی 2023، کارەبای نیشتمانیی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە و رۆژی دواتر وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستمی کارەبای هەرێمی کوردستان روویدا.