ڕوانگە - وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، ڕایدەگەیەنێت:" ئێمە بەردەوام داكۆكیمان لە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا كردووە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواكەوتنی نەبووین، ئێستاش بە پێویستی دەزانین ، تەواوی لایەنەكان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری بكەنەوە
.
محمد غەزالی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" ئێمە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی هیوادارین لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت و هەربۆیە بەردەوام داكۆكیمان لە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا كردووە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دواكەوتنی نەبووین.
وتیشی:" بەپێویستی دەزانین ، تەواوی لایەنەكان جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری بكەنەوە
محمد غەزالی وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، ڕونیشی کردەوە:" داواش لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین بە گڕوتینەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشدار بن لە مافی خۆیان