ڕوانگە - کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و باس لەوەدەکات، کەش و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک هەیە و بە هەمانشێوە پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٤

سلێمانی : ٤٢

دهۆک : ٤٢

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٤

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٦