ڕوانگە - به‌ڕێوبه‌رى گشتی دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا هۆکاری پشت ئاگرکەوتنەوەکانی شار هەولێر و کەرکوکی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند:" ئەو ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وانەی کە لە ماوەکانی ڕابردودا له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركوك ڕویاندا، ڕوداوی سروشتی نەبون.
د. هێمن میرانى، به‌ڕێوبه‌رى گشتی دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە پاش لێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوتوە ئەو روداوانەى ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركوك رویانداوه، روداوی سروشتی نین، بەڵکو لێدان بوە لە ئابوری خەڵک و تێکدانی پەیوەندی نێوان حکومەت و خەڵک.
وتیشی: پاش لێکۆڵینەوەش دەرکەوتوە رێکخراوی (پەکەکە) دەستی لە تاوانەکان هەبوە، بەو هۆیەوە سێ کەس دەستگیر کراون كه ته‌نیا ئاماژه‌ى به‌ناوى دوانیان كرد كه (هونەر فەخرەدین ئەحمەد و محەمەد نەجات حەسەن) بون.
د. هێمن میرانى، به‌ڕێوبه‌رى گشتی دیوان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو:" سێ كه‌س بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەوکارانە دەستگیرکراون كه کە سەربەهێزەکانی 70 و هەروەها هێزەکانی دژەتیرۆربون و لەپشت ئەوانیشەوە هێزەکانی پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" له پشت ئه‌و سوتاندنانه‌وەبوون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستاون به ته‌جنیدكردنى ئه‌و سێ كه‌سه و كادیرانى ئه‌منی و عه‌سكه‌ریى په‌كه‌كه له سوریا و توركیا و قه‌ندیله‌وه هاتون و راهێنانیان پێكردون له شار و شارۆچكه‌كانى: كفری، سلێمانى و سه‌نگه‌سه‌ر و دواتر ئه‌وانیش ئه‌و كرده‌وانه‌یان ئه‌نجامداوه.