ڕوانگە ـ فەریق یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن : بەهاوکاری خودای مەزن چوار ئۆپەراسیۆن لە دژی چوار کەشتی سەر بە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل ئەنجامدرا کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەکەم ئۆپەراسیۆن بە ژمارەیەک موشەکی کروز لە دژی کەشتیی ئیسرائیلی MSC Uniific لە دەریای عەرەبی ئەنجامدرا، کە بە فەزڵی خودا سەرکەوتوو بوو
ئۆپەراسیۆنی دووەم لەلایەن هێزی مووشەکی و دەریایی بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و کروز ئەنجامدرا و بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا کەشتی نەوتی ئەمریکی دیلۆنیکس لە دەریای سوور کرایە ئامانج.
ئۆپەراسیۆنی سێیەم کەشتی بارهەڵگری ئەنڤیل پوینت ی سەر بە بەریتانیا لە زەریای هیندی کرایە ئامانج و بە فەزڵی خودا لێدانێکی ورد و ڕاستەوخۆ بوو. ئەم کەشتییە بە ژمارەیەک مووشەکی کروزی هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە کرایە ئامانج.
ئۆپەراسیۆنی چوارەم بە ژمارەیەک مووشەکی کروز ئەنجامدرا کە کەشتیی لاکی سەیلۆریان لە دەریای ناوەڕاست کرایە ئامانج