ڕوانگە - لەکۆبونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمى كوردستان هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانى بەغدا پەسندكرا، وتهبێژى یهكێتی خانهنشینانى ههرێمیش ڕایدەگەیەنێت:"حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوه لیستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت
سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم ئاشکرای کرد:" لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا موچەی خانەنشینان هاوتای بەغدا بکرێت.
وتیشى:"حکومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوه لیستی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا بۆ حکومەتی ناوەند بنێرێت
سادق عوسمان، ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە ئێمە لەڕابردودا چەندینجار ئەو داوایەمان پێشکەشی ئەنجومەنەکە کردووە.