ڕوانگە - قۆناغى دووەمی هەڵبژاردنەکانی سه‌رۆك كۆمارى ئێران ده‌ستپێكردووه و لە هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە له بنكه جیاجیاكان ده‌نگ ده‌درێت، بڕیاریشه تاوەکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام بێت.
نەسروڵا رەشنودی، کونسوڵی ئێران لەهەرێمی کوردستان به ڕوانگەی راگه‌یاند نزیكه‌ى 10 هه‌زار هاوڵاتى ئێرانى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین و له‌و ماوه‌یه‌ش نیوه‌ى ئه‌م هاوڵاتیانه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
وتیشی “هیوادارین هاوڵاتیان بێنە سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و مافى ده‌نگدانیان له‌ده‌ست نه‌چێت”.
هاوڵاتیانى ئێرانى له هه‌رێمى كوردستان دەتوانن لە 11 بنكه‌ى ده‌نگدان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
جگه له کونسڵخانەی ئێران له‌هه‌ولێر سندوقێكی گەڕۆکیش لە بنەسڵاوە هه‌یه لەنێو گەڕەکە ئێرانییەکان دەسوڕێتەوە بۆ وه‌رگرتنى ده‌نگه‌كان.
له سلێمانی، هەڵه‌بجە، دهۆک، ئاکرێ، سه‌نته‌رى ئیداره‌ى سۆران، حاجی ئۆمەران، چۆمان، شەقڵاوە و هەریریش سندوق بۆ ده‌نگدان هه‌ن كه به‌شێكیان سندوقی گەڕۆکن.