ڕوانگە - وەزارەتى بەرگریى عێراق خولێکى ئەفسەران بۆ دەرچووانى زانکۆ لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکاتەوە. 

خولى ژمارە 88ى ئامادەکردن لە ئەکادیمى سەربازیى وەزارەتى بەرگرى  بۆ کارمەند و فەرمانبەران و پاسەوانى تایبەت دەستپێدەکات و جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراقیش ڕایدەگەیەنێت: " پێشمەرگەش دەتوانێت بەشدار بکات.

بەگوێرەى نووسراوێک کە سەرۆکایەتى ئەرکانى سوپاى عێراق ئاڕاستەى هێزە ئەمنییەکان کردووە هاتووە :" خولى ژمارە 88ى ئامادەکردن لە ئەکادیمى سەربازیى وەزارەتى بەرگرى دەستپێدەکات بۆ کارمەند و فەرمانبەران و پاسەوانى تایبەت.

خولەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە رۆژى یەکى تەممووزى 1997 بە دواوە لەدایک بوون، سەرۆکایەتیى ئەرکانى سوپاى عێراق داواى لەو دامەزراوانە کردووە ،کە نووسراوەکەى ئاراستە کردوون، لە 72  کاژێردا وەڵامیان بدەنەوە.
 
خولەکە شەش مانگ دەخایێنێت و لە بەغدا دەکرێت، دواتر شێوازى پێشکێشکردنى داواکارییەکان و ژمارە و کاتى دەستپێکردنى خولەکە رادەگەیێندرێت.