ڕوانگە - لە ماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٣٠ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەریی لە کوردستان تۆمارکراوە و لەو نێوەندەشدا نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ هەیە.

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان رایگەیاندووە "لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا کۆتایی ساڵی رابردوو نزیکەی ١٣٠ هەزار ژن و مێرد لە یەکدی جیابوونەتەوە و کە نزیکەی ٢٧٠ هەزار منداڵ لەنێوانیاندایە".

وتیشی ، ئەو ژمارەیە زۆر زۆرە، لە عێراقیش لە چوار حاڵەتی هاوسەرگیری یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت، لە کوردستانیش دەبینین لە سێ تا چوار حاڵەتی هاوسەریی یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.