ڕوانگە - شارەزایەکی کەشناسی دەلێت" شەپۆلێكی بەتینی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچەكانی عێراق پلەكانی گەرما دەچنە سەروو ٥٠ پلەی سەدی".
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە لێداوانێکی رۆپژنامەوانیدا " ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و سبەی پێنج شەممە و ڕۆژی ھەینی لە ئەنجامی چالاكتربوونی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی ھیندی شەپۆلێكی بەتینی گەرما ناوچەكانی باكوری ڕۆژھەڵاتی سعودیە و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە".
ڕاشیگەیاند" پلەكانی گەرما لەو ناوچانەدا بەرزدەبنەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ پلەی سەدی و كاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان كەمتر ئەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە ماوەی ئێستا ٢ تا ٣ پلە بەرزدەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە ڕۆژی شەممە ١٣ی تەمموز لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەك لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەكانمان، شەپۆلە گەرماكە ئەكشێتەوە و پلەكانی گەرما ٢ تا ٤ نزم دەبنەوە.