لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە خەرجنەکردنی بودجەی پرۆژە تەواونەکراوەکان، بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، باج و ڕۆتینی فەرمانگە حکومییەکان بوونەتە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم کارەکانیان.

ناجی شێخ عێزەدین سەرۆکی لقی سلێمانی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە دوو هەزار و 500 پرۆژە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە و تەواو نەکراون.

ناوبراو وتی کە ئەو پارەی بەڵێندەران کە لای حکومەت ماوە نزیکەی 3 ترلیۆن دینارە./.