ڕوانگە - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌موزی 2024، عه‌لی نعمه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له پەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاند، یاداشته ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق دژ به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا، سودی نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد عێراق تا ئێستا 16 هه‌زار یاداشتی ناڕه‌زایی پێشكه‌ش كردووه.
نعمه له لێدوانێكیدا بۆ "به‌غداد ئه‌لیوم" ده‌ڵێت: ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و هاتنی بۆ ناو قووڵایی خاكی عێراق له سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1987، له‌و ساڵه‌وه زیاد له 25 هه‌زار ده‌ستدرێژیی تۆماركراون، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی 16 هه‌زار یاداشتی ناڕه‌زایی، به‌ڵام ئه‌و یاداشتانه بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و له‌شكركێشییه‌كان، هیچ سودێكیان نه‌بووه و له ئێستادا له‌شكركێشییه‌كان ره‌هه‌ندی مه‌ترسیداری وه‌رگرتووه و چووه‌ته قۆناغی دانانی خاڵی پشكنین و دروستكردنی پێنج باره‌گای گه‌وره له باكوری وڵات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر عێراق پێویسته له میانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، هه‌ڵوێستی هه‌بێت و هه‌وڵی ده‌ركردنی بڕیارێك بدات، توركیا پابه‌ند بكات به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه سنورییه‌كان راگرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌یبینین بریتییه له نه‌بوونی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش تا بڵێیت جێگای داخه و وا ده‌كات توركیا له‌شكركێشی زیاتر بكات و زیاتر بێته ناو خاك و گونده‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانكردن.
نعمه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه: توركیا له رێگه‌ی بازرگانی تاك لایه‌نه له‌گه‌ڵ عێراق، زیاد له 20 ملیار دۆلار قازانج ده‌كات. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، واز له پێشێلكارییه‌كان ناهێنێت كه له‌م دواییانه‌دا، ئاستی به‌رزی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌خنه‌ی له سروشتی مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و بێده‌نگییه‌كه‌ی ده‌گرێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی رووده‌دات زۆر مه‌ترسیداره.
شایه‌نی باشه هێزه‌كانی توركیا، له مانگی رابردووه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریان كه ده‌گاته 15 هه‌زار سه‌رباز و زیاد له 300 تانك، هاتوونه‌ته ناو شاره‌كانی باكوری عێراقه‌وه و تێبینی ئه‌وه‌شكراوه خاڵی پشكنینیان داناوه و دانیشتوانی هه‌ندێك له گونده‌كان، ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و ئاواره‌بوون.