ڕوانگە - چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند: تورکیا، هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە موڵکی خۆی دەزانێت، بۆیە دەیەوێت داگیری بکات.

لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، لوقمان حەسەن، چاودێری سیاسی، لە بارەی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆسەر حاکی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی هێزە سیاسیەکوردیەکان بەتایبەتی و عێراق، بەگشتی لە ڕوبەڕوبونەوەیان لە دژی داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا، ڕایگەیاند:" تەنها بیانوی تورکیا بۆ لەشکرکێشی چی لە ئێستا و تەنانەت لەپێشوتریشدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان،  تەنها بیانوی دژایەتیکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان نییە، چونکە بەرپرسانی باڵای تورکیا نایشارنەوە بەتایبەتی
"دەوڵەت باخچەلی" سەرۆکی مەهەپە، بە ڕاشکاوی لە کۆبونەوەی حیزبی خۆیاندا وتی: کەرکوک پارێزگای هەشتا و دووەمین و موسڵ یش پارێزگای  هەشتاو سێیەمینی تورکیایە، ئێمە لەمە تێدەگەین کە تورکیا چی نیازێکی گەورەتری هەیە، چونکە ئەمەلە تێڕوانینی سەرۆکی حیزبێکی وەک و "مەهەپە" کە هاوپەیمان و بەشدارە لە حکومەتەکەی " ئاک پارتی"  تێدەگەین دەیانەوێت چیبکەن،  ئەوان ئەم ناوچانە بەبەشێک لە دەوڵەتی تورکیا دەزانن وە خەون بەوەوە دەبینن کە ئەم ناوچانە بگێڕنەوە بۆسەر خاکی تورکیا، بۆ ئەم هێرشەی ئەمجارەیان پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە.

وتیشی:" ناوچەکە ناوچەیەکی گەرمە و لەڕوی گۆڕانکاری ستراتیژییەوە، واتا ناوچەکە به قۆناغێکی ڕاگوزەردا تێدەپەڕێت  وە هەموو زلهێزەکان ئەسپی خۆیان تاوداوە و پەلاماردەدەن زۆرترین شوێن داگیربکەن هەروەکوچۆن 100 ساڵ پێش ئێستا نەخشەی ڕێی سیاسی لە ناوچەکەدا گۆڕانکاری بەسەرداهات  بەتایبەت دوای ڕوخانی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی، ئێستاش هەمان شتە ودوبارەدەبێتە و چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکاری ڕووبدات و ئەو مۆدێلی دەوڵەتنەتەوەیە کە سەد ساڵی بەسەرداتێپەڕیوە ئێستاکاتی هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت نەتەوەکانە، کاتێک لە 2011 ەوە کە بەهاری عەرەبی سەریهەڵدا هەمو ئەو دەوڵەت نەتەوانە کە لە باکوری ئەفریقاوە  تاوەکو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆربەی لەبەریەک هەڵوەشاوەتەوە سەروەری دەوڵەت نەماوە، عێراق و یەمەن و سوریا و لیبیا لوبنان یەکێکن لەو وڵاتانە، چونکە وڵاتە زلهێزەکان پەلاماردەدەن بۆئەوەی زۆرترین ناوچە داگیربکەن بۆئەوەی ئەگەر لە دوایدا لە ڕێکەوتنێکی فراواندا بەشی خۆیان بچڕیبێت و شەڕەکەش شەڕی دەستگرتنە بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا لەبەرئەوە خاکی کوردستان لە چەقی ئەو ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەدایە بۆیە چاوی زۆریان بڕیوەتە ناوچەکە بۆیە ئەم هێرشەی ئەم دوایەی تورکیا بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو ململانێ دورودرێژەی سەدساڵی ڕابردووە و وە بۆ داڕشتنەوە و ڕەنگڕێژکردنی ناوچەکەیە

لە بارەی هەڵوێستی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانەوە
لوقمان حەسەن، چاودێری سیاسی،ڕونیکردەوە:" هەرهێزێکی سیاسی ئەگەر پشت بە هێز و توانای گەلی خۆی ببەستێت دەتوانێت بەتەواوەتی خاوەن بڕیاری  سیاسی و ئیرادەی خۆی بێت، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی زۆربەی زۆری هێزە سیاسیەکان دروستکراوی دەوڵەتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتین و لەلایەن ئەوانەوە هاوکاری ماددی و مەعنەوی زۆر دەکرێن و پەیوەندی ژێربەژێری زۆریان هەیە و هەندێکجار ئەم پەیوەندیانە گەیشتووە بە پەیوەندی بنەماڵەیی لەبەرئەوە هێز و لایەنە سیاسیەکان  لەوڕاستیە زۆرباش تێگەیشتوون و دەزانن و خەڵکی زۆر شارەزایشیان تێدایە و خوێندنەوەی باشیان هەیە بۆ دۆخەکە ، بەڵام لەبەرئەوەی خاوەن بڕیاری سیاسی یەکلاکەرەوەنین بۆیە زۆربەیان بون بە تەماشاکەر، لایەنێکی دیکەی بابەتەکە ئەمەیە کە زەرەرمەندی ئەو ڕووداوانە تەنها گەلای ناوچەکە و خاکی نیشتیمانە، بەڵام بەرپرسانی باڵا لە هیچ کاتێکدا زیانیان بەرناکەوێت و ڕەنگە حەزیش بکەن کە دۆخەکە تێکبچێت بۆئەوەی ئەو سەروەتەی کۆیان کردۆتەوە بیبەن و بڕۆن لەدەرەوە بە خۆشی بژین نەک بکەونە بەر لێپرسینەوە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە ڕۆڵی عێراق چییە لە ڕێگریکردن لە هێرش و پەلامارەکانی تورکیا،  لوقمان حەسەن، چاودێری سیاسی، ئاشکرای کرد:" دەوڵەتی عێراق، لە ئێستادا توانای بەرەنگاربونەوەی سوپاس تورکیای نییە و نایەوێت هێزەکانی بەشەڕەوە سەرقاڵ بکات، چونکە دۆخی ناوخۆی زۆر خراپە، چونکە دەبینین ساڵێکە سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، لابراوە تەنانەت ناتوانن لەسەر ئەوە ڕێکبکەون کە سەرۆکێک بۆ پەڕلەمان دابنێن واتا سەروەری دەوڵەت نەماوە و عێراق خۆی کێشەی زۆرە، لەبەرئەوەی عێراق تابتوننێت کێشەکان لە خۆی دوردەخاتەوە، دەبینین لە عێرادا سادەترین ماف کە ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە دابین نەکراۆە و لە عێراقدا بە ملیارەها دۆلار گەندەڵی کراوە و ناوێرن دەست بۆ هیچ دۆسێیەک ببەن و ئێستا عێراق، عێراقەکەی پێشونییە، عێراق بۆی بکرێت هیچ کێشەیەک بۆخۆی دروست ناکات، بەڵکو کێشەکانی هەناردەی دەرەوەی دەکات.