ڕوانگە - کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت پلەکانی گەرما نزم دەبێتتەوە بە ( ١ – ٣ ) پلە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری درووسبونی تۆزێکی سووک هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتتەوە بە ( ١ – ٣ ) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .
کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت ، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٢
سلێمانی : ٤١
دهۆک : ٤٠
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤٢
زاخۆ : ٤١
سۆران : ٤١
حاجی ئۆمەران : ٣١
گەرمیان : ٤٥