ڕوانگە - پەرلەمانتارێکى کورد لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق گەندەڵییەکی دیکە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت و دەڵێت، کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی 250 ملیۆن دۆلار (25 هەزار دەفتەر دۆلار)ی داوە به راوێژكارێک بۆ هاوكاریكردنی له زامنكردنی مامه‌ڵه و رێككه‌وتنی لە هەرێمی کوردستان.ئەمرۆ شەممە 13-7-2024، سۆران عەمەر پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق لە نوسینێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، كۆمپانیای رۆزنه‌فت 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاری داوه به‌كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی و گرێبه‌ستی نه‌وتی! دەشڵێت، ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی مه‌ترسیداره كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی بۆ ڕۆزنه‌فت له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه كه ده‌كاته 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار!بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، پێویسته ڕای گشتی كوردستان و داواكاری گشتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و په‌رله‌مان به‌جدی له‌م بابه‌ته به‌ده‌نگ بێن و ئاشكرا بكرێ كێیه ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌رگرتووه؟ ئه‌مه ڕه‌شوه‌و به‌رتیلێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ڕۆزنه‌فت كه‌له قوت و داهاتی ئه‌م مله‌ته‌یه، تاڵانكردنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بۆ كه‌سانێك كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت و پاره‌و داهاته‌كه‌یدا گرتووه‌و چه‌ندین ساڵه پێی بوون به ملیاردێرو هه‌رێمیان توشی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه كردووه.ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، 250 ملیۆن دۆلاره‌كه له‌نێوان ساڵانی 2017 و 2018دا له‌لایه‌ن لقێكی كۆمپانیا روسییه‌كه‌وه دراوه له سویسرا به‌ناوی (رۆزنه‌فت تره‌یدینگ) كه هه‌مان ئه‌و لقه‌یه مانگی رابردو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كرێیه‌كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاشكرا كرا له به‌یاننامه داراییه‌كانی لقێكی سه‌نگافوری كه له‌لایه‌ن رۆزنه‌فته‌وه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی مامه‌ڵه‌كاری دروستكراوه بۆ وه‌به‌رهێنانه‌كانی له كوردستاندا، هه‌رچه‌نده راوێژكاره‌كه ناوی نه‌هاتوه.
رۆزنه‌فت باسی له‌وه‌كردوه، هه‌موو مامه‌ڵه داراییه‌كان قابیلی وه‌ده‌ستخستنن له هه‌ژماره لكێندراوه‌كانی كۆمپانیای سه‌ره‌كی و هه‌روه‌ها لقه‌كانیشی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ داواكارییه یاسایاییه‌كاندا، راپۆرته‌كان به هه‌مو وردبینییه‌كی پێویستدا تێده‌په‌ڕن (له‌وانه، وردبینی بۆ ئه‌وه‌ی ئاخۆ زانیاری ته‌واوه‌تی دراوه له‌سه‌ر مامه‌ڵه ته‌واوكراوه‌كان یان مامه‌ڵه‌كان هه‌ماهه‌نگن له‌گه‌ڵ دۆخی بازاڕ و له‌ڕوی ئابوریشه‌وه پراكتیكین).