ڕوانگە ـ بەهۆی پەلاماری چەکدارانی داعشەوە بۆسەر هێزەکانی ئاسایش لە ناحێی قەرەهەنجیر دوو چەکداری داعش کوژران و دو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی ڕوانگە، شەڕەکە بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ ڕویداوە و لە کاتێکدابووە کە چەکدارەکان
هاتونەتە سنورەکەو لەکاتی چاودێریکردنیاندا تەقەیان لەهێزەکان کردوەو دوو کارمەنی ئاسایشیان بریندارکردوە.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە وەڵامیان دراوەتەوەو هەردوو چەکدارەکەی داعش کوژراون.