ڕوانگە -  یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، وتی: هێزی دەریایی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانی و مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە چەندین مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە کەنداوی عەدەن هێرشیان کردە سەر کەشتی MSC UNIFIC.

ڕاشیگەیاند: هەروەها ئامانجە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ئیلات بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر.