ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرمای لەمڕۆ و سبەی سێ شەممەدا کەمێک دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێووەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم.
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (١-٢ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرای با، لەسەرخۆ- مام ناوەند (١٠-٢٠ )کم/ک.
ئاراستەی با، باکووری ڕۆژئاوا .
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با، لەسەر خۆ- مام ناوەند (١٥-٢٠ )کم/ک.
ئاراستەی با، باکووری ڕۆژئاوا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٣
سلێمانی : ٤٠
دهۆک : ٤٢
کەرکوک : ٤٣
هەڵەبجە : ٤١
زاخۆ : ٤٢
سۆران : ٤٠
حاجی ئۆمەران : ٣٠
گەرمیان : ٤٤