ڕوانگە -  ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستنیشانكردنی محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌ری‌ شانشینی‌ عومانی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ری نوێی تایبه‌تی خۆی له‌ عێراق و سه‌رۆكی (یۆنامی) ئاشكرا كرد.

محه‌مه‌د حه‌سان شوێنی‌ جێنین پلاسخارتی‌ هۆڵه‌ندی‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی‌ یۆنامی‌ بوو له‌ عێراق.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د حەسان ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی جینین هێنیس بلاسخارت كه‌ ئه‌مینداری گشتی سوپاسگوزاری خۆی بۆ پابه‌ندبون و سه‌ركردایه‌تیكردنی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاریی عێراق (یۆنامی) ده‌رده‌بڕێت.

محه‌مه‌د حەسان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌ له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان له‌ زانكۆی واشنتن له‌ سیاتڵ له‌ ئه‌مریكا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ زانكۆی سانت جۆن له‌ نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری ئابوری له‌ مۆسكۆ به‌ده‌ستهێناوه‌ زانكۆی ده‌وڵه‌تی ئابوری و ئامار و زانیاری (MESI) له‌ شاری مۆسكۆ له‌ ڕوسیا خوێندوه‌، زمانه‌كانی ئینگلیزی و نه‌رویجی و ڕوسی ده‌زانێت.