ڕوانگە ـ لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت:" هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزاکەدا دەستی پێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی 700 دۆنم زەوی بۆ ئەومەبەستە تەرخانکراوە و ئێستا لە قۆناغی جیاکردنەوەی زەویەکانداین
لەگەڵ ئەوەشدا زەوی حازرکراویشمان هەیە کە موڵکی شارەوانییە و هەربەناوی شارەوانییەوەیە
وتیشی:"پێدەچێت بەشێکی زۆرکەم لە فەرمانبەران سودمەندنەبن، ئەگەرنا لە ئەو 700 دۆنمەی کە دیاریمانکردووە بەشی هەرەزۆری فەرمانبەران لێی سودمەنددەبن.
سالار ئەحمەد ڕەشید، ڕونیشیکردەوە:" لەئێستادا تەنهاگرفتێک لەبەردەمانداهەبێت ئەوەیە کە ئەو زەویانە پێش پرۆسەی ڕاپەڕین کراوە بەناوی شارەوانییەوە و ئێستا بەگوێرەی یاساو ڕێنمایەکان ناتوانرێت قەرەبووبکرێتەوە لەکاتێکدا ئەم زەویانە سیفەتی کشتوکاڵییان لەدەستنەداوە و تائێستا لەژێردەستی جوتیارەکاندایە و بۆیە لەئێستادا گرفتی قەرەبوکردنەوەمان بۆ دروست دەبێت، بۆیە داوامانکردووە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گرفتی قەرەبوکردنەوەی جوتیارانمان بۆ چارەسەربکەن، بەڵام تائێستا ئەو گرفتە چارەسەرنەکراوە و ئەگەر ئەو گرفتەمان بۆ چارەسەربکرێت ئەوا پێدەچێت بەرلە هەمو شارەوانیەکانی دیکە ئێمە دەست بەدابەشکردنی زەوی بکەین.
سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، ئاشکرایشیکرد:" سەبارەت بەچۆنێتی دابەشکردنی زەوی و ئەو فەرمانبەرانەشی کە سودمەنددەبن لەو زەویانە، وەزایەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێنمای دەرکردووە و بەو پێیەبێت ئەوا لەسنوری شارەوانی شارەزوور مەزەندەدەکرێت نزیکەی 4000 فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە بونیان هەبێت.